١٤ شوبات ٢٠٢١ - ٠٧:٤٧
بازاڕی کۆنی مەهاباد لە ئاگردا سووتا

بازاڕی کۆنی مەهاباد ناسراو بە بازاڕچەی ئەسغەری لە ئاگردا سووتا و 4 کەسیش بریندار بوون .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاژێر 12 ی شەوی رابردوو بازاڕی کۆنی مەهاباد بە هۆکارێکی نادیار لە ئاگردا سووتا و دوای سێ کاژێر هەوڵی ئاگرکوژینەوەکان ، ئاگرەکە دامرکا بەڵام چوار کەس بریندار بوون کە دوو کەسیان لە هێزەکانی ئاگر کوژاندنەوەن .

دەگوترێ سەتی 30 ی بازاڕەکە لە ئاگردا سووتاوە .

لێکۆڵینەوە بو دەرخستنی هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوە  دەستپێبووە .

بازاڕی کۆنی مەهاباد 500 دوکانی هەیە و تێیدا شمەکی نێوماڵ  و پۆشاک بە تایبەت لە جۆری بیانی دەفرۆشرێ .

342/